ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی به‌شی به‌كارهێنانه‌وه‌ی دووباره‌ی زبڵ له وڵاتی ئاڕژانتین، به كۆكردنه‌وه‌ی بتڵی كووكاكۆلاكان له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری ئه‌و شیركه‌ته له شاری “بۆینس ئایرس“، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی كووكاكۆلا به ژینگه و سرووشت ده‌ربڕی.
كرێكارانی باشداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه خوازیاری په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌ك بوون كه شیركه‌ته‌كان ناچار ده‌كات ئه‌ركی به‌كارهێنانه‌وه‌ی دووباره‌ی زبڵه‌كانیان له ئه‌ستۆ بگرن. به وته‌ی یه‌كێك له به‌شداربووان، ١٥٠ هه‌زار كرێكاری ئاڕژانتینی له به‌شی وه‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی دووباره‌ی زبڵ كارده‌كه‌ن و به‌ده‌ستی خۆیان زبڵی به‌جێماوی شیركه‌ته سه‌رمایه‌دارییه‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه، له‌حاڵێكدا خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان هیچ پاره‌یه‌كی بۆ ته‌رخان ناكه‌ن و ته‌نیا له فكری كۆكردنه‌وه‌ی داهاتێكی زۆرتردان.