ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له كرێكاران و شارۆمه‌ندانی به‌لووچ، له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی به‌ڕێوه‌به‌رانی پترۆشیمی نگینی مۆكران ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی ناڕازیان، به‌ڕێوه‌به‌رانی پترۆشیمی نگینی مۆكران كه سه‌ر به شیركه‌تی كیمیا سه‌نعه‌ته، جیاوازی له نێوان كرێكارانی به‌لووچ و غه‌یره به‌لووچ دائه‌نێن و هه‌ر كات بیانه‌وێت له‌سه‌ركار ده‌ریان ئه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها خاوه‌نكار بۆ كرێكارانی به‌لووچ حه‌قده‌ستی ١٠ بۆ ١٥ ملیۆن تمه‌نی دیاری كردووه له حاڵێكدا بۆ كرێكارانی غه‌یره بوومی حه‌قده‌ستی ٢٠ بۆ ٢٥ ملیۆن تمه‌ن په‌رداخت ئه‌كات. شایانی باسه كه به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت بڕیاریان داوه كه چیتر له لاوانی بێكاری به‌لووچ بۆ دامه‌زراندن له‌و شیركه‌ته كه‌ڵك وه‌رنه‌گرن.