ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی شاری بۆكان له ئاست كه‌می و قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
نوێنه‌ری شاری بۆكان له مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی وێڕای ڕه‌خنه گرتن له وه‌زیری و‌زه‌ی ڕژیم ڕایگه‌یاند: شاری بۆكان یه‌كێك له گه‌وره‌ترین به‌ندئاوه‌كانی ئێرانی هه‌یه كه چی خه‌ڵكه‌كه‌ی تووشی بێ ئاوی بوون و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت هیچ بایه‌خێك به كێشه و گرفته‌كانیان ناده‌ن. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: ته‌نیا كێشه‌ی ئه‌و شاره ئاو نییه و ماوه‌یه‌كه به‌رق به‌رده‌وام قه‌تع ده‌كرێت، نه‌بوونی به‌رق كارێكی كردووه كه نه‌توانین كێشه‌ی ئاه‌ویش چاره‌سه‌ر بكه‌ین. حه‌وتووی ڕابردوو خه‌ڵكی بۆكان له ئاست كه‌م ئاوی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی بوو به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كه‌یان هه‌ڵ نه‌گیرا.