ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی گه‌لاوێژ، خوێندكارانی سه‌قزی له ئاست ته‌واونه‌بوونی پڕۆژه زانستیه‌كانی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: پاش ٢١ ساڵ، لاوانی سەقز لە چاوەڕوانیی دروستكردنی زانكۆی زانست و ته‌كنیك دا ماونه‌ته‌وه و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان پێ ناده‌ن.
لە ساڵی ١٣٨٢ی هه‌تاویه‌وه بڕیاری دروستكردنی چەند كۆلێژی سەر بە زانكۆی سنە لە شارەكانی سەقز، بیجاڕ، قوروە و مەریوان درا، یەكێك لەم كۆلێژانه، زانكۆی زانست و ته‌كنیكی سه‌قز بوو كە پاش بەدواداچوونێكی زۆر لە ساڵی ١٣٩٣ بەردی بناغەكه‌ی دانرا. بەڵام سەرەڕای بەڵێنی به‌رپرسانی ڕژیم لە ساڵانی ڕابردوودا، هیچ ئیرادەیەکی جیددی بۆ تەواوکردنی پڕۆژه‌كه لەلایەن بەرپرسانی شار، زانكۆی سنە و وەزارەتەوە نییه و بینای ئه‌و زانكۆیه هەروا بە نیوەچڵی ماوه‌ته‌وه.