کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری مهاباد له‌ ئاست خراپی ڕێگه‌وبان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری مهاباد له‌ ئاست خراپی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢، دانیشتووانی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری مهاباد له‌ ئاست خراپی ڕێگه‌وبان و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیه‌ی له‌ گونده‌كانی زێوه‌ و مه‌رانه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ڕێگای هاتووچۆ یه‌كسه‌ر قوڕه‌ و ئاسته‌نگی بۆ هاتووچۆی خه‌ڵك ساز كردووه‌. هاووڵاتیان ده‌ڵێن: چه‌ند ساڵه‌ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له‌ شاری مهاباد به‌ڵێن ده‌ده‌ن جاده‌كه‌یان بۆ ئاسفاڵت بكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر گه‌نده‌ڵی و پڕكردنی گیرفانی خۆیان، كاتیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی خه‌ڵك نییه‌.