شه‌وی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه، خه‌ڵكی ناڕازی كوردستان و ئێران پاش بانگه‌وازی جه‌ماوه‌ری بۆ به‌شداری له ڕێوڕه‌سمه‌كانی چوارشه‌ممه‌سوری و نه‌ورۆز، به ئاگردانی لاستیك و به‌ستنی شه‌قامه‌كان دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی شۆڕشگێڕ له شاره‌كانی سنه،كامیاران، بوكان و مهاباد به ئاگردانی لاستیك و به‌ستنی شه‌قامه‌كان دروشمی “ژن، ژیان،ئازادی” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه و كۆمه‌ڵێك له شۆڕشگێڕان جاده‌ی نێوان سنه- كرماشانیان به ئاگركردنه‌وه داخست و له شاری بوكان به‌كرێگیراوێكی ڕژیم به‌ناوی “محه‌ممه‌د عه‌لی محه‌ممه‌دی” كه ده‌ستی له ده‌ستبه‌سه‌ركردن و سه‌ركوتی لاوانی ئه‌و شاره‌دا بوو له‌لایه‌ن لاوانی شۆڕشگێڕه‌وه كوژرا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵكی ئازادیخواز له چه‌ند گه‌ڕه‌كی تاران دژبه كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه، سه‌یدعه‌لی سه‌رنگوونه” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه، هاوكات خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاره‌كانی قه‌زوێن، مه‌شهه‌د، بابۆل و مه‌ڵایه‌ر به داخستنی شه‌قام و خۆپێشاندان دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی نیشان دا و له هه‌واڵێكی دیكه دا یه‌كێك له هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له ئوستانی سیستان و به‌لووچستان به‌ناوی “ئه‌میرحسێن میرزایی” كه ئه‌ندامی گرووپێكی ئیتلاعاتی بوو له‌لایه‌ن لاوانی شۆڕشگێڕه‌وه كوژراوه.