ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی خاكه‌لێوه، دانیشتووانی چه‌ند گه‌ڕه‌كی تاران دژبه گرانی و هه‌ڵاوسان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به ڕاپۆرته‌كان، له چه‌ند گه‌ره‌كی تاران دژبه گرانی و هه‌ڵاوسان خه‌ڵك كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه و له چه‌ند شارستانی ئێرانیش خه‌ڵكی ناڕازی له‌به‌رده‌م فه‌رماندارییه‌كان خۆپێشاندانیان كردووه و به‌رپرسانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له ڕاپۆرتێكدا كه دزه‌ی كردۆته ده‌ره‌وه هۆشداریان داوه‌ته به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت كه له‌مانگی گوڵان و پاش كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌گه‌ر نرخه‌كان دانه‌به‌زێت ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات و ئه‌مجاره ته‌واوی ئێران ده‌گرێته‌وه و كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌سته‌مه.