ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی به‌لووچ له شاره‌كانی چابه‌هار و ئێرانشار له ئاست نه‌بوونی گاز و نان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌پسوولی گازی مایع له چابه‌هار و هه‌ندێك شاری دیكه‌ی ئوستانی سیستان و به‌لووچستان ده‌ست ناكه‌وێت و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هاووڵاتیان له شاری چابه‌هار دژبه نه‌بوونی گاز كۆبوونه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه نان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌و ئوستانه كه‌م بۆته‌وه و خه‌ڵكی هه‌ژار ناچارن له پلەی زۆری گەرما چه‌ند كاتژمێر له ڕیزدا بوه‌ستن.
