به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، ژینگه‌پارێزانی كرماشان له‌ئاست وشكبوونی “سه‌رئاو نیلووفه‌ر” ناڕه‌زایه‌تییان نیشاندا و ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی له بواری ئاودا، “سه‌رئاو نیلووفه‌ر” تا كۆتاییه‌كانی مانگی گه‌لاوێژ به ته‌واوه‌تی وشك ده‌بێت.
به وته‌ی ژینگه‌پارێزانی شاری كرماشان، به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ڕژیم له بواری ئاودا، ٨٠ له سه‌دی كانیاو و سه‌رئاو و چۆمه‌كانی ئوستانی كرماشان وشكبوون یان له حاڵی وشكبووندان و به هه‌زاران ماسی و بوونه‌وه‌ر له‌ناوچوون. له درێژه‌ی ئه‌م ڕه‌وه‌نده‌دا زیانێكی گه‌وره به ژینگه و سرووشتی ئوستان ده‌گا‌ت كه به ده‌یان ساڵی دیكه‌ش قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه.