رۆژی سێشه‌ممه ١٧ی خاكه‌ڵێوه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی به‌رهه‌مهێنانی زیخ و ماسه‌ی ناوچه‌ی جوبجی سه‌ر به شاری ڕامهورموز، له ناره‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتن به خواسته‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئۆستانداری خوزستان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به وته‌ی كرێكارانی نارازی نزیكه‌ی ١٤ مانگه كه ڕێگه‌ی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئه‌م كارخانه‌یه له لایه‌ن میراسی فه‌رهه‌نگییه‌وه داخراوه و بووه‌ته هۆی داخستنی ئه‌م كارخانه‌یه و بیكار كردنی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده، كرێكارانی نارازی ده‌ڵێن: له‌م بارووردۆخه‌ی خراپی ژیاندا هه‌وڵه‌كانیان بێ‌ئاكام ماوه‌ته‌وه.