به پێی ڕاپۆرتهكان، پێنج هاووڵاتیی بە ناوەکانی “هاوژین قادری”، “بێهرووز قادری”، “ڕێبوار قادری”، “پەرویز قادری” و “جەلیل خودایی”، خەڵکی گوندی “یاقووباوا” سەر بە شاری بانە کە سەرەتاکانی مانگی خاکەلێوە لەلایەن هێزە ئەمنییهکانەوە دەستبەسەر کرابوون، چارەنووسیان ناڕوونە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو پێنج هاووڵاتییە لە کاتی دەسبەسەرکرانیاندا هەتا ئێستا لە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان”، بێبەری کراون و سەرەڕای بەدواداچوونەکان، لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەو پێنج هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە”.