به پێی ڕاپۆرته‌كان، فەردین مەولوودی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە ڕۆژی پێنج شەممە ١٢ی خاکەلیوەی ئه‌مساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییان بە هۆی بەشداری کردنی لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی شاره‌كانی كوردستان دەستبەسەر کراوە. جێگای ئاماژەیە کە “فەردین مەولوودی” لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جاری دیکە دەستبەسەر کراوە و سزای بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.