به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، ١٣ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره جۆاروجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه، چاره‌نووسیان ناڕوون و نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چاه‌رنووسی “موژگان كاڤووسی” چالاكی مه‌ده‌نی كوردی دانیشتووی كلارده‌شتی مازه‌نده‌ران، “ئه‌كره‌م ئه‌دوایی” خه‌ڵكی سه‌وڵاوا، “بروومه‌ند كه‌مانگه‌ر” خه‌ڵكی كامیاران، “ئه‌شكان شیرخۆدا” و “محه‌ممه‌د زه‌ینی وه‌ند” خه‌ڵكی ده‌ڕه‌شاری ئیلام، “سۆران چراغی” خه‌ڵكی دیوانده‌ره، “ڕه‌حیم عه‌زیزی” و “دانا كه‌ریمی” خه‌ڵكی گوندی “بیاشووش”ی سه‌ربه جوانڕۆ، “ئازاد به‌هرام میرزایی” خه‌ڵكی پاوه و سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی سنه به‌ناوه‌كانی “په‌رهام مۆسلمی موقه‌ده‌م” خوێندكاری زانكۆی كوردستان، “هێرۆ شه‌یخۆلئیسلامی” چالاكی مه‌ده‌نی بواری ژنان و “خه‌بات ئه‌سه‌دی” كرێكاری به‌شدار له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كه به برینداری ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، ناڕوون و نادیاره و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.