به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، چاره‌نووسی به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به ئێعدامی خه‌ڵكی مه‌ریوان پاش سه‌رهه‌ڵدانی به‌ندكراوانی زیندانی سنه ناڕوون و نادیاره.
لە دەستپێکی سەرهەڵدانی شۆڕشی گه‌لانی ئێران پاش گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی”، بەندکراوانی زیندانی سنه‌ش دەستیان دایه ناڕەزایەتی و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان تێکهەڵچوون ڕوویدا و ژومارەیەکی زۆر له بەندکراوان هەتا ئێستا بێ سەروشوێنن. لەناو ئەو بەندکراوانه‌دا “هێمن حەففار موستەفایی” خەڵکی مەریوان و مەحکووم بە ئێعدام ماوەی دوو مانگە بێ سەر و شوێنە و بنەماڵەی هێمن هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی نییه.