چوار موعه‌لیمی دەستبەسەرکراوی خەڵکی دیواندەرە بە ناوەکانی “ئومێد شامحەممەدی”، “هیوا قوڕەیشی”، “پەرویز ئەحسەنی” و “کاوە محەممەدزادە” زیاتر لە دوو مانگه له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه ڕاگیراون و وێڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان، چاره‌نووسیان به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه.
بە وتەی بنەماڵەی ئەم چوار موعه‌لیمه زیندانیه، دوای دوو مانگ له‌ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان،هێشتا له مافی دەسپیڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبەشن.به پێی زانیارییه‌كان، ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم ئەم چوار مۆعه‌لیمه‌ی خەڵکی دیواندەرەیان بە هاوکاری لەگەڵ حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم تۆمەتبار کردووە و دادگای ئینقلابی سنە داوای بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بۆ هەر کارم لەو چوار موعه‌لیمه کردووە و سەرەڕای دابینکردنی ئەم بڕە پارەیە هێشتا بڕیاری ئازادیی کاتییان نەدراوە. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی مانگی جۆزەردان، پێنج کەس لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سنفی موعه‌لیمانی “کوردستان-دیواندەرە” بە ناوەکانی “ئومێد شامحەممەدی”، “عوسمان ڕەزایی”، “هیوا قوڕەیشی” ، “پەرویز ئەحسەنی” و “کاوە محەممەدزادە” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون،پاشان “عوسمان ڕەزایی” ٢٨ی مانگی جۆزەردان، بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراو و چوار مامۆستای دیکە هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراون.