ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “حاڵ وه‌ش” كه هه‌واڵه‌كانی سه‌باره‌ت به ئوستانی سیستان و به‌لووچستان بڵاو ده‌كاته‌وه ڕایگه‌یاند كه چاره‌نووسی یه‌كێك له به‌ندكراوانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی زاهیدان به‌ناوی “عادڵ گورگیچ” نادیاره و ئه‌گه‌ری هه‌یه دادگا سزای قو‌رسی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، “عادڵ گورگیچ”ی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی پار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ماوه‌ی به‌ندكرانیدا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و وێڕای تێپه‌ڕبوونی ١٦٦ ڕۆژ له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دا چاره‌نووسی به نادیاری ماوه‌ته‌وه. یه‌پێی زانیارییه‌كان، “عادڵ” ناناوه‌ری بنه‌ماڵه‌كه‌ی بووه و دایكێكی نه‌خۆشی له ماڵه‌وه هه‌یه كه پێویستی به یارمه‌تیه و داوا له خه‌ڵكی ئێران ده‌كات بچن به هانایانه‌وه.