“سوبحان مەولوودی” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “تەنگی سەر”ی سەر بە شاری سنە ماوەی سێ حەفتەیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارهنووسی نادیاره.
بهوتهی بنهماڵهی “سوبحان مهولوودی”، ناوبراو لهماوەی سێ حەفتەی ڕابردوودا تەنیا پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی هەبووە و لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە. ناوبراو ماوەی ٥ ساڵە لە شاری هەولێر سەرقاڵی کاری قەنادییە و لەکاتی گەڕانەوە لە سنووری مەریوان لهلایهن هێزهكانی ئیدارهی ئیتلاعاتهوه دەستبەسەر و ماڵهكهیان پشكنیوه و پاشان گوازراوهتهوه بۆ گرتووخانهی ئیتلاعات و لهو كاتهوه چارهنووسی نادیاره.