له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، كۆماری ئیسلامی هه‌زاران هێزی چه‌كداری به كه‌ره‌سته‌ی نیزامیه‌وه بۆ شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان گواستۆته‌وه و شه‌قامی شاره‌كانی پڕ له هێزی سه‌ركوت كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شاره‌كانی سنه، بۆكان، مه‌ریوان، ئیلام، كرماشان، مهاباد، شنۆ و پیرانشار به ته‌واوی میلیتاریزه كراوه و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌دا جێگیر كراون. به‌وته‌ی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ڕژیمی جنایه‌تكاری ئیسلامی له سه‌روبه‌ندی شۆڕشی “ژینا” دا ترسی لێ نیشتووه و ده‌ورووبه‌ری ناوه‌نده ده‌وڵه‌تی و ئه‌ومنیه‌تیه‌كانی سه‌نگه‌ربه‌ندی كردووه. هه‌روه‌ها بازگه‌ی پشكینینی له شاره‌كانی كوردستان داناوه و هێزه‌كانی ڕژیم ئۆتومبێلی خه‌ڵك بازڕه‌سی ده‌كه‌ن.