ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، سەربازگەكانی “زێلکان” و “بامه‌رنی” سوپای تورکیه لە سنوری “باشیک” و “دهۆك” له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه بۆردوومان و مووشه‌كباران كران و گروپێکی عیراقیش بەرپرسیارێتی خۆی لە بۆردومانەکە راگەیاند.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر لە ١٠ موشەک ئاراستەی بنكه‌ی سه‌ربازی “زێلکان” شوێنی هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا كراوه و له ڕێگه‌ی په‌هبادی ئینتحاریشه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی “بامه‌رنی” له نزیك دهۆك به‌ڵام زیانیه‌كانی ئه‌و دوو هێرشه نه‌زانراوه. لەدوای کۆمەڵکوژیەکەی سوپای تورکیه لە زاخۆ ئەمە چه‌نده‌مین جارە بنکە و مۆڵگەکانی دەوڵەتی تورک بەشیوەی جیاواز بۆردومان دەکرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه گروپیێک بەناوی “بەرخۆدانی ئیسلامی لیواکانی ئەحراری عیراق” لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرپرسیارێتی ئەو موشەکبارانەی لە ئەستۆ گرت و دەڵێت: ئامانج له‌و هێرشه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌هیده‌كانمانه و به مووشه‌كی گراد مۆڵه‌گه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیامان كردووه‌ته ئامانج.