کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مه‌حكوومكردنی ١٣ به‌رپرسی باڵای ڕژیم له‌لایه‌ن دادگای خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨وه‌

مه‌حكوومكردنی ١٣ به‌رپرسی باڵای ڕژیم له‌لایه‌ن دادگای خه‌زه‌ڵوه‌ری

دادگای نێوده‌وڵه‌تی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ی هه‌تاوی، ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له‌ شاری له‌نده‌نی به‌ریتانیا ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی به‌ فه‌رمی ڕاگه‌یاند و به‌پێی حۆكمی ئه‌و دادگایه‌ ١٣ به‌رپرسی كۆماری ئیسلامی به‌ تۆمه‌تی “جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی” مه‌حكووم كراون.

به‌پێی بڕیاری ئه‌و دادگایه‌، ١٦٠ كه‌س له‌ به‌رپرسانی ڕژیم له‌ كۆمه‌ڵكوژكردنی خۆپێشانده‌ران له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ دا تاوانبار ناسێندراون و ١٣ كه‌سیان ئه‌بێ به‌ تۆمه‌تی “جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی” محاكمه‌ بكرێن. ناسناوی ئه‌و ١٣ كه‌سه‌ بریتیه‌ له‌: “عه‌لی خامنه‌یی” ڕیبه‌ری كۆماری ئیسلامی، “حه‌سه‌ن ڕۆحانی” سه‌رۆككۆماری ئه‌و كاته‌ی ڕژیم، “عه‌لی شه‌مخانی” ده‌بیری شۆرای ئه‌منییه‌تی ڕژیم، “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، “عه‌بدۆلڕه‌حمان ڕه‌حمانی فه‌زڵی” وه‌زیری ئێران، “حسێن ئه‌شته‌ری” فه‌رمانده‌ی هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم، “حسێن سه‌لامی” فه‌رمانده‌ی سپای پاسدارانی ڕژیم، “غۆڵامحسێن سوله‌یمانی” سه‌رۆكی به‌سیج، “حه‌سه‌ن كه‌ره‌می” فه‌رمانده‌ی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی پۆلیس، “حه‌بیبۆڵڵا جان نساری” جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی پۆلیس، “له‌یلا واسقی” فه‌رمانداری شارۆچكه‌ی قودس، “عه‌بدۆلكه‌ریم گه‌راوه‌ند” فه‌رمانداری بووشێهر و “محه‌ممه‌د مه‌حموود ئابادی” فه‌رمانداری سیرجان“.