به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ناوی “زانیار توندڕه‌و” كه له‌كاتی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری ئه‌و شاره چاوێكی له‌ده‌ست داوه به‌هۆی گوشاری ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ناچار به كۆچكردن بۆ توركیا بووه و ئێستا ڕاگوێزی كه‌مپی دیپۆرت كردنه‌وه كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، باوكی ئه‌و لاوه له‌گه‌ڵیدا بۆ یۆنان سه‌فری كردووه به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی كه‌مپی دیپۆرتیه‌كان ده‌كرێن. ناوبراو سه‌باره‌ت به كۆڕكه‌ی ده‌ڵێت: “زانیار مێشك و چاوێكی فیشه‌كی به‌ركه‌وتبوو و باری ته‌ندرووستی باش نیه و له بواری ده‌روونیش دا ڕووخاوه و یه‌كجار هه‌وڵی خۆكوژی داوه. ئێستا داوا له ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین بێن به هانامانه‌وه و ڕێگه به دیپۆرتكردنه‌وه‌ی “زانیار” بگرن.