سه‌رۆكی ڕێكخراوی جیهانی بێهداشت ڕۆژی شه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ، هۆشداریه‌كی له‌سه‌ر نه‌خۆشی ئاوڵه‌ی مه‌یموون بڵاوكرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نوێیه بۆ سه‌ر وڵاتانی جیهان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌تا ئێستا زیاتر له ١٦ هه‌زار حاڵه‌تی تۆمار كرا‌و به تووشبووی ئه‌و نه‌خۆشیه، له ٧٠ وڵاتی جیهان تۆمار كراوه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ته‌ندرووستی وڵاتانی جیهان داناوه و ئه‌گه‌ر ڕێكاره‌كانی خۆپاراستن له به‌رچاو نه‌گیرێت ئه‌و نه‌خۆشییه به‌سه‌ر وڵاتانی دیكه‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه یه‌كه‌مین حاڵه‌تی تووشبوون به نه‌خۆشی ئاوڵه‌ی مه‌یموون له ساڵی ١٩٥٠ی زایینی له ئافرقای ناوه‌ندی تۆمار كراوه.