بە داخێکی گەرانەوە سەر لە بەیانی ڕۆژی سێ شەممە ١٤ گوڵانی ١٤٠٠ هەتاوی هاوڕێ “رەحیم ذولقەدر” لە دایکبووی ئاوای “بۆڕییەر” لە ناوچەی “ژاوەرۆ” لە ساڵی ١٣٢٩ هەتاوی ، بە هۆی نەخۆشی درێژخایان لە تەمەنی ٧٠ساڵەیی دا لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
هاوڕێ رەحیم لە ساڵەلانی ١٣٥٥ و ١٣٥٦ هەتاوی لە رێگای هاورێیانی كۆمهڵه لەگەڵ سیاست ئاشنا دەبێت . پاش ئاشکرا بوونی کۆمەڵە لە زستانی ١٣٥٧ی هەتاوی بە رێزەکانی کۆمەڵە پیوست و وەک لایهنگری کۆمەڵە دەست بە تێکۆشان دەکات . سەرەتاکانی ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی دێتە ناو رێزەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە و لە پەڵی هاورێێ گیانبختکردوو “نەورۆز گەنجی” ، لە ئاوایی “ئاوێهەنگ” سازمان دەدرێت . كۆتایهكانی ساڵی ١٣٦٢ بە هۆی دەستکورتی بنەماڵەکەی دەگەرێتەوە بۆ شوێنی ژیانی ، بەڵام دڵی هەر لە لای کۆمەڵە و رێبازی سوسیالیستی دەبێت.هاورێ “رەحیم ذولقەدر” دواتر لە گەڵ بنەماڵەکەی لە شاری “سنە” نیشتەجێ دەبێت . کاری هوشیاردەرانە و دڵسۆزی بۆ ئامانجی رزگاری بەخشی (کۆمەڵە_ رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)، بە شدار و چالاک لە بۆنە و کۆروکۆمەڵە خەباتکارانەکاندا، بەردەوام لە مێشک و کردەوەیدا رەنگ دەداتەوە . هاورێ رەحیم کەسایەتیێکی خۆشناو و جێگای باوەری زەحمتکێشانی ناوچەکە و شاری سنە بوو. بەداخەوە ئەم ئازیزە چەند ساڵبوو تووشی نەخۆشی کوشندە هاتبوو و سەرئانجام سەرلە بەیانی سێشهممه ماڵئاوایی لە ژیان كرد. پاش نیمەرۆی ئهم ڕۆژه تەرمی هاوڕێ رەحیم لە شاری سنەوە گوازرایەوە بۆ ئاوایی بۆڕییەر و سەرەرای کرۆنا و داوا لە خەڵک کە بۆ خۆ پارێزی لەو نەخۆشییە لە مەراسمی ناشتنی ئەو دڵسۆزەی هەژارانی ناوچەکەدا بەشداری نەکەن ، بەڵام خەڵکێکی زۆر بە شداری مەراسمی ناشتنی بوون .