له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “ئارام عومه‌ری”، “ئه‌میر موشتاق گونه‌گچین”، “فه‌خره‌دین دودكانلووی میلان”، “ڕه‌حمان په‌ڕحازۆ” و “ئه‌شكان عوسمان ژاد” له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسیان مانیان له خواردن گرتووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی مافی مرۆڤی كوردستان، ئه‌و پێنج به‌ندكراوه له ڕێكه‌وتی ٢٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له‌خواردن و به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی زیندان هه‌ر پێنج كه‌سه‌كه‌یان گواستۆته‌وه بۆ زیندانی تاكه‌كه‌سی و له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌شیان كردوون. جێگای ئاماژه‌یه كه “ئارام عومه‌ری” و “ڕه‌حمان په‌ڕحازۆ” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ورمێ به تۆمه‌تی “جاسووسی بۆ ئیسڕاییل” به ئێعدام و “ئه‌میر موشتاق گونه‌گچین”، “فه‌خره‌دین دودكانلووی میلان” و “ئه‌شكان عوسمان ژاد”هه‌ر به‌و تۆمه‌ته به ١٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراون.