ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، ٥٢ به‌ندكراوی سیاسی له زیندانه‌كانی بادینان له هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یاندنێكدا و له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسیان هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی “شیلادزێ” بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار مانگرتن له خواردنیان ڕاگه‌یاند.
له‌و ڕاگه‌یاندنه هاتوو: ئێمه كۆمه‌ڵێك له ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكانی سیاسی به‌ندكراو له زیندانه‌كانی بادینان هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی “شیلادزێ” مان ده‌گرین له‌خواردن. ئێمه به دوور له یاساكانی مافی مرۆڤ و به شێوه‌ی نایاسایی و ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕا و هزری خۆمان ڕاگه‌یاندووه و له‌گه‌ڵ داگیركردنی وڵاته‌كه‌مان له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیاوه دژایه‌تیمان كردووه، ده‌ستبه‌سه‌ر و سزاده‌درێین. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه: له ته‌واوی به‌ندركراوانی سیراسی داواكارین له ژێر ناوی “یان مه‌رگ یان ژیان” درێژه به مانگرتنه‌كه‌یان بده‌ن تا ئه‌و كاته‌ی چاره‌نووسمان دیاری ده‌كرێت.