خانەنشینانی شیرکەتی (موخابەرات) لە تاران، ئیسفەهان، سەقز، بیجاڕ و چەند شارێکی تر، هاوشێوەی هەفتەکانی ڕابردوو، گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ساز کرد. بە وتەی ئەم خانەنشینانە، بڕینی بەشەخۆراک و هاوکارییە نانەختینەکان و نوێنەکردنەوەیان لە ساڵی ١٤٠٠ەوە ، سەرەڕای دەقی ڕوونی ڕێککەوتنی خۆشگوزەرانیی کۆمپانیاکە، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ناڕەزایەتییەکەیانە. هەروەها دۆخی نالەباری بیمەی تەواوکەری و زیادکردنی سەرپێچییانەی پشکی بەشداریی بیمە لەلایەن خانەنشینانەوە، لە هۆکارەکانی تری ئەم ناڕەزایەتییانەن.
