“محەممەد ڕەمەزانزادە” بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سنفیی فەرهەنگیانی خوراسانی باکوور، بەمەبەستی پشتیوانی لە موعەلیمانی زیندانی کراو و بەتایبەتی لە “ئەسکەندەر لوتفی” مانگرتن لە خواردنی تەڕی ڕاگەیاندووه.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٩ی جۆزەردان، “ئەسکەندەر لوتفی” ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سنفیی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان، لەبەرانبەر بەردەوامیی دەسبەسەركرانی نایاسایی و گوشار خستنهسهری بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ، دەستی داوهته مانگرتنی وشک و ئەمەش نیگەرانی بنەماڵە، هاوکاران و کۆمەڵگەی مەدەنی لێ کەوتووەتەوە.