كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی وه‌رامین، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه، ده‌ستیان دایه مانگرتن.
به وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی وه‌رامین، شیركه‌تی تراورس له په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران خۆده‌بوێرێت. كرێكاران له‌م باره‌وه ڕایانگه‌یاند: گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، ڕێگری ئه‌كه‌ن له جۆڵانه‌وه‌ی قه‌تاره‌كان. هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی لۆڕستان، زاگرۆس، خۆراسان و هه‌روه‌ها میترۆی تاران ڕایانگه‌یاندووه: گه‌ر خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت په‌یوه‌ست ئه‌بن به مانگرتنی سه‌رانسه‌ری كرێكاران.