كرێكارانی پێترۆشیمی “كوه مۆباره‌كی” جاسك ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به بێبایه‌خی به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و شێركه‌ته ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
ئه‌و كرێكارانه كه له ژێر چاودێری شێركه‌تی په‌یمانكاری “كه‌یسۆن” خه‌رێكی كارن، به بۆنه‌ی وه‌رنه‌گرتنی ٦ مانگ حه‌قده‌ست و دواكه‌وتنی حه‌قی بیمه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه و به‌پێی زانیاریه‌كان، په‌یمانكارانی ئه‌و شێركه‌ته هه‌ر جار به بیانووگه‌لێكی جۆراوجۆر پێدانی حه‌قی بیمه و حه‌قده‌ستی ئه‌و كرێكارانه دوا ده‌خه‌ن.