ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی پرۆژه‌یی شیركه‌تی “فه‌رئاب”ی وێزگه‌ی بیدخوون، له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به خواسته‌كانیان، له شوێنی كاره‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشاوه و مانگرتنیان ڕاگه‌یاند.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م سایته له‌به‌ر زیاد نه‌كردنی حه‌قده‌ست، خواستی ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ پشودان كه ناسراوه به گه‌ڵاڵه‌ی “بیست- ده”، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و ڕایانگه‌یاندووه كه تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان ناگه‌ڕێنه‌و سه‌ر كاره‌كانیان. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه قه‌راره تا كۆتایی حه‌وته‌ی داهاتوو له ته‌واوی ناونده‌كانی وزه و نه‌وتی ناوچه تایبه‌ته‌كانی پارسی جنووبی به‌رده‌وام بێت.