كرێكارانی پڕۆژه‌یی “جه‌هانپارس” كه له فازی ٢ی پاڵاوگه‌ی “بیدبۆله‌ند”ی بێهبه‌هان كار ده‌كه‌ن، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و به مانگرتنی گشتی كرێكارانی سه‌نایه‌عی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی په‌یوه‌ست بوون.
كرێكارانی جه‌هانپارس ساڵی ڕابردووش له مانگرتنی سه‌رانسه‌ری كه‌مپه‌ینی (٢٠-١٠)دا به‌شدارییان كردبوو. سه‌ره‌كی ترین داخوازی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٠ ڕۆژ كار ١٠ ڕۆژ پشوودانه. كرێكارانی جه‌هانپارس هه‌روه‌ها خوازیاری به فه‌رمی دامه‌زرانیان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتن. شایانی باسه كه كرێكارانی سه‌نایه‌عی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی ساڵی ڕابردووش پاش چه‌ندین ڕۆژ مانگرتن له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی په‌یمانكار بۆ جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان گه‌ڕابوونه سه‌ر كاره‌كانیان به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت و په‌یمانكاران هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرد.