كرێكارانی شیركه‌تی “پارس قۆدره‌ت” له پترۆشیمی كه‌نگان و كرێكارانی به‌شی به‌ستنی داربه‌ست له فازه‌كانی ٩ و ١٠ی پترۆشیمی عه‌سه‌لوویه، ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی مانگی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیانگرت.
كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: به‌رپرسانی شیركه‌ت ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش به‌ڵێنی جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان دابوو به‌ڵام پاش چه‌ند مانگ هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه. كرێكارانی مانگرتوو خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ پشوودانن.