ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی به‌شی نه‌وت و گازی وڵاتی نروژ ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و داوای زیاد كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگرتنی ئه‌و كرێكارانه كه له ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌ستی پێكردووه له ئه‌گه‌ری وڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته به داواكارییه‌كانی یه‌كێتی كرێكارانی به‌شی نه‌وت و گاز، له ڕۆژانی داهاتوودا به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رهه‌مهێنای نه‌وت و گاز له‌و وڵاته ڕاده‌وه‌ستێت. جێگای ئاماژه‌یه ڕۆژی سێشه‌ممه ٨٩ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و هه‌روه‌ها ٢٥ له‌سه‌د به‌رهه‌مهێنانی گاز به‌هۆی ئه‌و مانگرتنه‌وه كه‌می كردووه.