به‌پێی بانگهێشتی ئیتحادییه‌ی كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری گشتی ئاڵمان، كرێكارانی به‌شی زه‌مینی شیركه‌تی “لووفتانزا” ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی گه‌لاوێژ، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیانگرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی “لووفتانزا“ی ئاڵمان، ته‌واوی گه‌شته‌كانی فڕین له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه به تایبه‌ت گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی “فڕانكفۆرت” و “موونیخ” ڕاگیرا و به‌گشتی ١٣٤ هه‌زار مۆسافیر له فڕۆكه‌خانه‌كانی ئاڵمان سه‌رگه‌ردان بوون. به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت، تا ئێستا دوو جار كۆبوونه‌وه بۆ جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانی كرێكاران ئه‌نجام دراوه و ئه‌م مانگرتنه ته‌نیا زیان به شیركه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت.