ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكارانی به‌شه‌كانی میترۆ، ڕێگه‌ی ئاسن، ئۆتوبووسڕانی و فڕۆكه‌خانه‌كانی ئاڵمان دژبه له‌خواره‌وه‌بوونی حه‌قده‌ست مانیان گرت و سیسته‌می هاتووچۆ و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌یان فه‌له‌ج كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و مانگرتنه پاش بانگه‌شه‌ی ئیتحادییه‌ی كرێكاری “ای.وی.جی” یان هه‌مان یه‌كیه‌تی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسن و به‌شی گواستنه‌وه و ئیتحادییه‌ی “وردی” به‌ڕێوه چووه و زیاتر له ٣٠ هه‌زار كرێكار له ٣٥٠ به‌شی جیاجیا هاوكات ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه. كرێكاران خوازیاری چوونه‌سه‌روه‌ی ١٠.٥٪ی ئاستی حه‌قدست بۆ زیاتر له ٢ ملیۆن و نیو كرێكاری شاغڵ له‌و به‌شه بوون به‌ڵام خاوه‌ن شیركه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ پێدانی ٥٪ له دوو ماوه‌ی جیاجیا یان پێدانی ٢٥٠٠ یۆرۆ یه‌ك جا ڕه‌زامه‌ندیان نیشان داوه و دانووستانی نوێنه‌رانی كرێكاران له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار هیچ ئاكامێكی نه‌بووه.