ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بازاڕیانی سنفی جلوبه‌رگی شیراز له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی مانیان گرت و دووكانه‌كانیان نه‌كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دووكانداری سنفی جلوبه‌رگ له ئاست ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی ئیداره‌ی ئه‌ماكن بۆ كڕین و فڕۆشتنی جلوبه‌رگ دایناوه و پێشكه‌ش نه‌كردنی خزمه‌تگوزاری به ژنانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری ناڕازین و ده‌ڵێن: به‌هۆی گوشاره‌كانی ئیداره‌ی ئه‌ماكن و هێزه ئینتزامیه‌كان، چه‌ندین هاوكاریان دووكانه‌كانیان پۆلۆمپ كراوه و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش مشتریان نه‌ماوه و زیانی زۆریان پێ گه‌یشتووو. بازاڕیان هه‌روه‌ها له ئاست به‌زركردنه‌وه‌ی نرخی باجی ساڵانه ناڕازین و داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.