به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” چالاكی سنفی زیندانی كرا‌و، ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی جۆزه‌ردان له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ندكرانی له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌وه مانی له خواردن گرتووه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، هۆكاری مانگرتن له خواردنی “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” بۆ گوشاری كارمه‌ندانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملی ڕاگه‌یێندراوه. ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی ڕۆژی دووشه‌ممه له ڕێگای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیه‌وه له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕایگه‌یاندووه كه مانگرتنی ده‌ستپێكردووه و دواتر ته‌له‌فوونه‌كه‌ی داخراوه. جێگای ئاماژه‌یه “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” كه ڕۆژی ١١ی مانگی گوڵان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، له‌گه‌ڵ دوو چالاكی سنفی دیكه به ناوه‌كانی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” و “مه‌سعوود نیكخواه” له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌وه به تۆمه‌تی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ دوو چالاكی سنفی خه‌ڵكی فه‌ڕانسه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی زیندانی كراون.