لە ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمی لەسێدارەدانی سێ بەندکراو لە زیندانەکانی سپیداری ئەهواز، کرمان و زاهیدان جێبەجێ کراوە.
بەیانی شەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، “محەممەد عەبیات“ی ٢٧ ساڵە، خەڵکی ئەهواز، لە زیندانی سپیداری ئەهواز لەسێدارە درا. ناوبراو نزیکەی سێ ساڵ پێش لە ڕۆداوێکدا پاش کوشتنی کەسێک، دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەنپێدراوە. هاوکات بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، “ئەبووزەر نگارستانی“، خەڵکی کرمان، بە هەمان تۆمەت لە زیندانی کرمان لەسێدارە دراوە. هەروەها “حسێن بەراهوویی“، بەندکراوی تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی زاهیدان، بەیانی یەکشەممە ٢٧ی گەلاوێژ، لە زیندانی زاهیدان لەسێدارە دراوە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ناوبراو پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و دواتر سزای مەرگی بەسەردا سەپێندرا.
