کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

لێدوانی باوكی “ژینا ئه‌مینی” له‌سه‌ر ڕێگری ڕژیم له‌ سه‌فه‌ره‌كردنیان بۆ ده‌روه‌ی وڵات

ڕۆژی شەممە ١٨ی سەرماوەز، “ئەمجەد ئەمینی”، باوکی هه‌میشه زیندوو “ژینا ئەمینی” ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی قەدەغەکردنی ڕۆیشتنی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ دەرەوەی وڵات بە فەرمانی وەزارەتی ئیتلاعات بڵاو كردەوە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: “لە بەرپرسانی پێوەندیدار بە دادستانی تارانم پرسی، من و بنەماڵەکەم بەپێی چ یاسایەك دەبێ مافەکانمان وەک هاووڵاتییه‌كی ئێرانی پێشێل بكرێ و ڕۆیشتنمان بۆ دەرەوەی وڵات قەدەغە بکرێت، بەڵام هیچ وڵامێكی ڕوونم وەرنەگرت. مەگەر بەپێی یاسا، قەدەغەكردنی چوونەدەرەوە لە وڵات تەنیا لە ئه‌ستۆی دەسەڵاتی دادوەریی نییە؟ ئەگەر هەیە، ئەی بۆچی فەرمانی دەسەڵاتی دادوەریمان پێ ڕاناگەیەندرێت كە بزانین بە كام تاوان چوونە دەرەوە لە وڵاتمان لە ئێستادا لێ قەدەغە كراوە؟ بێگومان دەزانین کە تاکە تاوانمان ئەوەیە کە ئێمە بنەماڵەی ژینا ئەمینین”.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

-

ئیدامه‌ی كارزای نا بۆ ئێعدام له‌ كانادا،ئاڵمان و ئۆتریش

-

كۆبوونه‌وه‌ی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ زابۆل

-

ناڕه‌زایه‌تی پێرسۆنێلی زانیاری پزیشكی له‌ چابه‌هار

-

ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی توركیا له‌ عه‌فرین

-

برینداربوونی چوار منداڵ له‌ تۆپبارانی ڕۆژئاوای كوردستان

-