29 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی ٧ی مانگی پوشپه‌ری ساڵی ١٣٦٦ی هه‌تاوی، چه‌ند ته‌یاره‌ی بومب هاوێژی رژیمی به‌عسی عێراق، له ئاسمانی شاری سه‌رده‌شت و دیهاتی ده‌ورروبه‌ریدا ده‌ركه‌وتن و له كرده‌وه‌یه‌كی جینایه‌تكارانه‌دا، ئه‌م شاره و ده‌وروبه‌ریان به چه‌كی شیمیایی بومباران كرد. به‌م جۆره كاره‌ساتێكی ده‌ڵته‌زین خولقا كه خه‌مێكی قورسی خسته سه‌ر دڵی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو مرۆڤدۆستانی ئێران جیهان. له جه‌ریانی رودانی ئه‌م تاوانه مێژوییه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت و ده‌وروبه‌ری گیانیان به‌خت كرد، ژماره‌یه‌كی زۆریش به گازی ژاراوی مه‌سموم بوون به جۆریك كه ئاسه‌واری ئه‌م جینایه‌ته تا به ئه‌مڕۆش ئازاریان ده‌ده‌ات و مه‌ترسی خستۆته له سه‌ر ژیانی نه‌وه‌ی داهاتووشیان.بومبارانی شیمیانی شاری سه‌رده‌شت له‌رووی به‌كارهێنانی جۆری سیلاحی كۆمه‌ڵكوژ كه له دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به كار بێت، خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو له شه‌ری كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئێران و عێراقدا. ساڵانی پێشتر سیلاحی شیمیایی له ئاستێكی به‌رته‌سه‌ك دا له لایه‌ن رژیمی به‌عسه‌وه دژ به هێزی پێشمه‌رگه به كار هاتبوو. له به‌ره‌كانی شه‌ریشدا، رژیمی عێراق جاروبار ئه‌م سیلاحه‌ی به مه‌به‌ستی تاقی كردنه‌وه به كار هێنابوو، به‌ڵام له ئاستێكی ئاوا به‌ریندا و له دژی خه‌ڵكی بێ دیفاع شارێك، ئه‌وه یه‌كه‌م جار بوو كه به‌م شێوه له شه‌ری كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئێران و عێراقدا ئه‌م سیلاحه به كار ده‌هات. له شه‌ری جیهانی یه‌كه‌م به‌ملاوه، ئه‌وه یه‌كه‌م جار بوو كه ئه‌م سیلاحه له شه‌ری نێوان ده‌وڵه‌ته‌كاندا، سه‌ر له نوێ به كارده‌هات. رژیمی به‌عسی عێراق چه‌ند مانگ دوای ئه‌و كاره‌ساته،جینایه‌تێكی كه‌ڵێك گه‌وه‌رتر و سامناكتری له شاری هه‌له‌بجه خولقاند. له ئاكامی بومبارانی شیمیایی شاری هه‌له‌بجه دا، نزیكه‌ی ٥٠٠٠ ئینسان گیانیان له ده‌ستدا و زیارتر له ٧ هه‌زار كه‌سیش، مه‌سموم و بریندار بوون.
ده‌وڵه‌ته ئه‌مپریالیسته‌كان، ئه‌وانه‌ی كه سیلاحی شیمیائیان به‌رهه‌م هێنابوو و دابویان به تاوانبارانی شه‌ڕ، به پێی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و سیاسی خۆیان چاویان له جینایه‌تی بومبارانی شاری سه‌رده‌شت پۆشی و به‌م جۆره ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان به رژیمی سه‌دام دا، كه ئه‌م جینایه‌ته له ئاستێكی به‌رینتر و پڕ كاره‌ساتردا له شاری هه‌لبجه دووپات كاته‌وه. ئه‌م ده‌وڵه‌تانه له ساڵی ١٩٢٥ی زاینی‌دا، رێكه‌وتن نامه‌ی، قه‌ده‌غه بوونی به‌رهه‌م هێنان و به كارهێناتی سیلاحی شیمیائیان په‌سه‌ند كردبوو. به‌م حاله‌شه‌وه له به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی ئه‌من سیلاحه ده‌ستیان نه‌ده‌پاراست.
كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی بیست و چوار ساڵێك كه له رودوای بومبارانی شیمیای شاری سه‌رده‌شت تێپه‌ڕ ده‌بێ، جگه له مه‌زلووم نمایه‌كی ریاكارانه و پێدا هه‌ڵكوتن به‌شه‌ری ٨ ساڵه و پێروز كردنی ئه‌م شه‌ره و جگه له هه‌وڵدان بۆ پاكانه كردن بۆ جینایه‌ته‌كانی خۆی له‌و شه‌ره‌دا نه‌بێ، كارێكی بۆ قوربانیه‌كانی ئه‌م كاره‌ساته نه‌كردۆه. قوبانیه‌كانی بریندار و مه‌سموم ئه‌م رووداوه تا به ئه‌مڕۆش به ده‌ست ئازاره‌كانی و ئاسه‌واره‌كانی ده‌نالێنن.
ئه‌م رژیمه هه‌موو ساڵێك به بۆنه‌ی ئه‌م رۆژه‌وه رێوه‌ره‌سمی تایبه‌ت به‌رێوه ده‌بات و به‌مه‌به‌ستی پروپاگه‌نده به كاری دێنێ، به‌ڵام ته‌نیا شتێك كه به‌لایه‌وه گرینگ نێه، ژیانی بازمانده‌گانی ئه‌م كاره‌ساته‌یه. ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆ بریارده‌ران و به‌رێوه‌به‌رانی راسته‌وخۆی خۆلقاندنی ئه‌م كاره‌ساته، فرێ دراونه ناو زبڵدانی مێژوه‌وه، به‌ڵام پێویسته ئه‌و راستیه له‌بیر نه‌كه‌ین كه هاو ده‌ستانی ئه‌م جینایه تكارانه، ئه‌وانه‌ی كه هه‌ر ئیستاش، هه‌ر له شاری سه‌رده‌شت، رۆله‌كانی قوربانیه‌كانی ئه‌م جینایه‌ته ده‌گرن و ده‌یان خه‌نه زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن، له ئێران له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتن.
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و میژوو، رووداوی بومبارانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شتیان به ناوی سه‌دام و هاوكارانی تۆماركردوه و له هه‌مانكاتدا، ناوی خومه‌ینی و خامنه‌یی و هه‌موو ئه‌و جیناتكارانه‌ش كه ئه‌مڕۆ له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتن و ئه‌و كات به درێژه پێدانی شه‌ر، هه‌وڵیان ده‌دا، به ناو رێگای قودس له رێی كه‌ربه‌لاوه ببڕن و دام و ده‌زگای رژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی له سه‌ر تاسه‌ری ناوچه‌كه‌دا دامه‌زرێنن، وه‌كوو شه‌ریكی ئه‌م جیناته له بیر ناكه‌ن.
بێ گۆمان له سبه‌ێ رۆژی رووخانی ئه‌و رژیمه دا، یه‌كێك له هه‌زاران لاپه‌ره‌ی تاوانه‌كانی ئه‌م شه‌ره كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌یه، بومبارانی شیمیایی خه‌ڵكی بێ دیفاعی شاری سه‌رده‌شت ده‌بێ كه مه‌زڵومانه بوونه قوربانی و گیانیان به‌خت كرد و یان بریندار و مه‌سموم بوون. به‌ڵام هه‌لرشتنی فرمێسكی تیمساحیانه له لایه‌ن رێبه‌رانی ئه‌مڕۆ رژیمی كۆماری ئیسلانی بۆ قوربانیه‌كانی ئه‌م كاره‌ساته، ناتوانێ ئه‌م راستیه له بیر خه‌ڵك بباته‌وه كه چڵون خومه‌ینی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ر، ئه‌م شه‌ڕه‌ی وه‌كوو به‌ركه‌تێكی ئاسمانی ناوی لێبرد و هه‌ڵسووڕاوانه هێنا‌یه خزمه‌ت سه‌قامگیر كردنی حكومه‌تی ئیسلامیه‌وه. كۆماری ئیسلامی بۆ تێكشكاندنی شۆڕشی ئێران، بۆ زه‌وت كردنی هه‌موو ده‌سكه‌وته دیموكراتیكه‌كانی ئه‌م شۆڕشه، بۆ كوشتاری كۆمۆنیسته‌كان و هه‌موو نه‌یارانی خۆی و بۆ تیكه‌وه‌پێچانی هه‌موو ئه‌و داخوازی و چاوه‌روانیانه‌ی كه له شۆڕشی ١٣٥٧ ده‌كرا، به پێر ئه‌م شه‌ڕه‌وه چوو. ئه‌وان به درێژه‌ی پێدانی شه‌ڕ توانیان هه‌ر له یه‌كه‌م ساڵه‌كاندا، موقامه‌تی خه‌ڵكێك كه نه‌یانده‌وێست به‌م جۆره شۆڕشی ره‌وای ئه‌وان تاڵان بكرێ و خه‌ڵتانی خۆین بێت، تێك‌شكاند.
له ساڵهاتی كاره‌ساتی مرۆڤی بومبارانی شیمیانی شاری سه‌رده‌شتدا نه‌فره‌ت ده‌كه‌ین له بریارده‌ران و به‌ه‌ریوه‌به‌ران و هاوكارانی ئه‌م جینایه‌ته گه‌وریه و درود ده‌نێرین بۆ ئه‌م ئینسانه بێ دیفاعانه‌ی كه له جه‌ریانی ئه‌م كاره‌ساته‌دا گیانی ئازیزیان له ده‌ست دا.