له ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی جۆزه‌ردانه‌وه، حكوومه‌تی تالیبان ده‌یان جۆر تانك و ئۆتۆمبێلی نیزامی به هێزی چه‌كداره‌وه بۆ سنووری ئیسلام قه‌لعه له سه‌رحه‌دی ئێران گواستۆته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه هێزه‌كانی ئێران هۆڵی لیدانی جاده و سیم خاڵداریان له سنووری ئیسلام قه‌لعه دابوو به‌ڵام چه‌كدارانی تالیبان ڕێگه‌یان پیان ندا. پاش ئه‌و ڕووداوه هێزه‌كانی هه‌ر دوو لاو خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشه‌وه و سه‌ردار وه‌حیدی وه‌زیری كیشوه‌ری ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له حكوومه‌تی تالبان كرد و ڕایگه‌یاند: ئاگاداری ههڵسووكهوتهكانتان بن.