له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، ڕێژه‌ی به‌ندكراوانی له‌سێداره‌دراوی كورد له ساڵی ٢٠٢٣، به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردووی ٩٢ بابه‌ت واته ١٧٧٪ زیادی كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناونده‌كانی مافی مرۆڤ، له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٣ی زاینیه‌وه تا به ئه‌مڕۆ، ١٤٤ به‌ندكراوی كورد كه ناسناوی ١٤١ كه‌سیان ئاشكرا كراوه له زیندانه‌كانی ئێران‌دا له‌سێداره دراون. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه هێشتا ١٠ ڕۆژ به كۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ ماوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێژه‌ی ئێعدامكراوان بڕواته سه‌ره‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ساڵی ڕابردوو ٥٢ به‌ندكراوی كورد له زیندانه‌كانی ئێران دا له‌سێداره درابوون.
