به‌یانی چوارشه‌ممه ٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “هانی ئالبۆشه‌هبازی” و “ڕه‌زا ڕه‌ستاخیز” له زیندانه‌كانی شه‌یبانی ئه‌هواز و عادڵ ئابادی شیراز جێبه‌جێكرا.
“هانی ئالبۆشه‌هبازی” شارۆمه‌ندی عه‌ره‌بی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵی خه‌ڵكی شادگان، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ به ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كرابوو. ناوبراو له دادگایه‌كی ساخته‌دا به تۆمه‌تی “كوشتنی مه‌ئموورێكی ڕژیم” به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم كرا و ڕۆژی چوارشه‌ممه له زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز له‌سێداره درا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “ڕه‌زا ڕه‌ستاخیز” كه پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی ڕابردوو له زیندانی عادڵ ئابادی شیراز له‌سێداره دراوه.