به‌یانی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراوی به‌لووچ به ناوه‌كانی “ناسر ئۆزبه‌كزهی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و “ناسر عالیزهی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ له زیندانی ناوه‌ندی زاهیدان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، ئه‌و دوو به‌ندكراوه به‌لووچه ساڵی ١٤٠٠ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له ٢٩ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢وه تا به ئه‌مڕۆ به‌لانیكه‌م ٢٣٠ به‌ندكراوی به‌لووچ، له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا ئێعدام كراون.