کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

له‌سه‌ركار ده‌كردنی خۆشكی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا خۆشكی چه‌ند كه‌س له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن،ژیان، ئازادی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ركار ده‌ر كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فاتمه‌ حه‌یده‌ری” خۆشكی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “جه‌واد حه‌یده‌ری”  سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ هه‌ڕشه‌ی لێكراوه‌ و دواتر به‌ ئاشكرا له‌سه‌ركار ده‌ریان كردووه‌. هه‌روه‌ها “فائیزه‌ ڕه‌هنه‌وه‌رد” خۆشكی “مه‌جید ڕه‌زا ڕه‌هنه‌وه‌رد” له‌ حیسابی توێته‌ری خۆی هه‌واڵی ده‌ركردنی له‌ زانكۆی مه‌شهه‌دی پشت ڕاست كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: له‌ حاڵێكدا ترمی كۆتایی یاسای ده‌خوێند له‌ درێژه‌دان به‌خوێندن بێبه‌ش كراوه‌. به‌وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، گوشار بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تیه‌ سه‌رانسه‌رییه‌كان یه‌كێكه‌ له‌ شێوه‌كانی هه‌ڵسووكه‌وتی كۆماری ئیسلامیه‌‌ بۆ ڕێگری كردن له‌ دادخوازی و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌باره‌ت به‌ جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم‌ و به‌و شێوه‌یه‌ زۆرێك له‌ بنه‌ماڵه‌كانی ناچار به‌ بێده‌نگی كردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

-

ئه‌منیه‌تی كردنی كه‌ش و هه‌وای زانكۆكان له‌ ئێران

-

ئیدامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ڕه‌مشك له‌به‌رده‌م مه‌عه‌ده‌نی مسی ناوچه‌كه‌

-

مانگرتنی ١٦ ڕۆژه‌ی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ته‌ورێز

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ١٠٨ چالاكی سیاسی كورد له‌ توركیا

-

په‌ره‌سه‌ندنی ژنكوژی له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له‌ كوردستان و ئێران

-