به‌شی یه‌كه‌م
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژه، ٤١ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له وه‌ها ڕۆژێكدا، خومه‌ینی فه‌رمانی جه‌هادی له دژی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ركرد. ڕۆژێك دوای ئه‌م فه‌رمانه له ڕێكه‌وتی ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٥٨، له‌شكرێك له پاسدارانی جه‌هل و خورافه بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵكی خه‌باتكار و شۆڕشگێر، هێرشییان كرده سه‌ر كوردستان.
خۆمه‌ینی له په‌یامه فریوكارانهكهیدا وتی: ” ئه‌رته‌ش و پاسدار و خه‌ڵكی به غیره‌ت داویان لێكردووم كه بڕیار بده‌م به‌ره‌و شاری پاوه بڕۆن و كۆتایی به‌م ئاژاوه‌یه بێنن. ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌م و ده‌وڵه‌ت و ئه‌رته‌ش و ژاندارمێری ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌گه‌ر به تۆپ و تانگ و هێزی چه‌كدار تا ٢٤ كاتژمێری دیكه به‌ره‌و پاوه وه‌ڕێ نه‌كه‌ون، من هه‌موان به به‌رپرس ده‌زانم.” دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند كاتژمێر له‌م په‌یامه، له دانیشتنێكی نوێنه‌رانی مه‌جلیسی خوبره‌گان وتی:” سنووره‌كانیان ئازاد كرد، قه‌ڵه‌مه‌كانیان ئازاد كرد، ڕاده‌ربڕینیان ئازاد كرد، به‌و خه‌یاڵه‌ی پێیان بڵێن كه ئه‌وان كه‌سێكن، به‌ڵام ئه‌وانه خراپه‌كارن، نابێ به نه‌رمی له‌گه‌ڵییان هه‌ڵسووكه‌وت بكه‌ین. ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك گه‌نده‌ڵن، ده‌بێ پێشیان پێ بێگیرێت.” هه‌ر هه‌مان شه‌و، هه‌ڕه‌شه‌كانی خومه‌ینی و ئه‌و وشانه‌ی له میدیاكانی ڕژیمه‌وه بڵاوكرایه‌وه و ڕۆژی ٢٨ی گه‌لاوێژ، سوپای كۆنه‌په‌ره‌ستان به‌ره‌و كوردستان به‌ڕێ كه‌وت.
هاوكات تهبلیغاتێكی داماوانه‌ی به‌رین له دژی خه‌ڵكی كۆردستان به ناوه‌رۆكی دوا كه‌وتوانه ده‌ستپێكرد. ده‌نگۆی ئه‌وه‌یكه” كۆمۆنیسته‌كان له مزگه‌وتی جامعی شاری سنه ژنانی مسڵمانیان به بارمته گرتووه و خه‌ریكی تاوانن” بڵاوكرده‌وه. ئه‌گه‌رچی ئه‌م ده‌نگۆیه هه‌ر ئه‌وكات ته‌نانه‌ت له لایه‌ن ئۆستانداری سه‌ر به ڕژیم له شاری سنه ڕه‌ت كرایه‌وه. به‌ڵام خومه‌ینی و ده‌زگا تهبلیغاتییهكانی، بۆ هان دانی ویشك مێشكان و هه‌وادارانی شارلاتانی خۆیان، ده‌ستییان ده‌دایه هه‌موو نه‌وع كارێكی نامرۆڤانه.
له ڕاستی دا، هێرش بۆ سه‌ر كوردستان له لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامییه‌وه له ٢٨ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٥٨ ڕووداوێكی له ناكاو نهتوو. ئه‌م هێرشه به‌شێك بوو له پرۆسه‌ی سه‌ركوتی ئینقلاب له ئێران. ئه‌م سیاسه‌ته نه‌ك له ڕۆژی ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌ڵكو له هه‌مان یه‌كه‌م ساته‌كانی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ڕه‌وتی ئیسلامی، له ده‌ستووری كاریان دابوو. له كۆتایی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٥٧ و له ده‌سپێكی مانگی گوڵانی ١٣٥٨، له شاره‌كانی مه‌هاباد و سنه، به ده‌ستووری فه‌رمانده‌ی پادگانهكانی ژێر فه‌رمانی ڕژیمی نوێ، خهڵكییان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله، له مه‌هاباد ٢٠ كه‌س به‌هۆی ته‌قه‌ی ئه‌م هێزانه و له شاری سنه‌ش نزیك به ٢٠٠ كه‌س به‌هۆی تۆپبارانی ئه‌رته‌ش كه وه‌فاداری خۆی به حكوومه‌تی ئیسلامی ڕاگه‌یاندبوو، گیانیان له‌ده‌ست دا. هه‌ر ئه‌و كات ڕژیم توانیبووی به‌شێك له كۆنه‌په‌ره‌ستانی ناوچه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ خۆی بخات. چه‌كدار كردنی فێئۆدال و عه‌شایر و ڕێكخستنیان له ته‌شكیلاتێكی كۆنه‌په‌رستانه له ژێر ناوی ” شوڕای عه‌شایری كوردستان”، به‌هێزكردنی جه‌ریانی ئیسلامیی به ڕێبه‌ریی ئه‌حمه‌د مۆفتی زاده له شاری سنه، هه‌وڵه‌كانی دیكه‌ی ڕژیم بۆ كونتڕۆڵ و سه‌ركوتی خه‌ڵكی ئازادی خوازی ئه‌و سه‌رده‌م بوو.
ڕۆژی ٣١ی گوڵانی ١٣٥٨ شه‌ڕی نێوان خه‌ڵكی تورك و كوردی‌یان له شاری نه‌غه‌ده هه‌ڵگرساند و ژماره‌یه‌ك پاسداریان به فه‌رمانی مه‌لا حه‌سه‌نیی كۆنه‌په‌رست، ئیمام جۆمعه‌ی ورمێ، بۆ كوشتن و دزینی مڵك و ماڵی خه‌ڵك ڕه‌وانه كرد. پاسدارانی كۆماری ئیسلامی، له ڕۆژی ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ له شاری مه‌ریوان خهڵكییان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه ٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٤٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. هاوكات له شاری سنه‌ش به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم چه‌ند كه‌سی دیكه گیانیان به‌خت كرد.
دژه‌كرده‌وه‌ی كۆمه‌ڵه و خه‌ڵكی كوردستان له به‌رامبه‌ر ئه‌م جه‌نایه‌تانه‌ی ڕژیم، قاتع و شۆرشگێرانه بوو و هه‌موو ڕێگایه‌كی شارستانانه و جه‌ماوه‌ری تاقی كرایه‌وه. له وتووێژی نوێنه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تی ناردراوی ڕژیم، پێكهاتنی شۆڕای شاری سنه به‌سه‌ر ڕژیمدا سه‌پێندرا. داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له بڕیارنامه‌ی ٨ ماده‌یی مه‌هاباد و سنه كه له لایه‌ن نوێنه‌رانی كوردستانه‌وه په‌سه‌ند كرابوو، ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌ت كرا. سه‌پاندنی جه‌ریانی ئیسلامی و هه‌ڵوێستی خومه‌ینی نیگه‌رانی به‌رحه‌قی خه‌ڵكی كوردستانی لێكه‌وتبووه‌وه و به‌هۆیه‌وه ڕێفراندۆمی ١٢ی مانگی گوڵان بۆ دامه‌زراندنی حكوومه‌تی ئیسلامی بایكۆت كرا. ڕووداوه‌كانی وه‌ك مانگرتنی یه‌ك مانگه‌ی خه‌ڵك له سنه به مه‌به‌ستی ده‌ركردنی پاسدارانی ڕژیم له‌مشاره، كۆچی مێژوویی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان هه‌ر به‌م مه‌به‌سته و ڕێپێوان و خۆپیشاندان له سنه و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌ره‌و شاری مه‌ریوان و چالاكێكی گه‌لێكی ئاشتی خوازانه‌ی دیكه، له‌م ماوه‌یه‌دا ڕوویاندا. كۆمه‌ڵه كه هێرشی دووباره و به‌ربڵاوتری ڕژیمی پێشبینی كردبوو، هه‌وڵی ده‌دا كه خه‌ڵكی كوردستان بۆ خۆڕاگرییه‌كی درێژماوه و چاره‌نووس ساز ئاماده بكات.
له لایه‌كی دیكه‌وه، كۆماری ئیسلامی كه تا ئه‌و كات توانیبووی ناڕه‌زایه‌تیی و خه‌باتی كرێكاران و خه‌ڵكی ئازادی خواز نوقمی خوێن بكات و شۆرا و ڕێكخراوه‌كانیان له شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێران هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و چه‌ك و چوڵی خه‌ڵك وه‌رگرێته‌وه و كه‌شێكی دیكتاتۆرانه و سه‌ركوت له زانكۆكاندا حاكم بكات و هه‌روه‌ها توانیبووی كومیته و سپا درووست بكات و ئه‌رتشی دووباره ڕێكخستبووهوه، له‌وه زیاتر نه‌یده‌تووانی شایه‌دی په‌ره‌سه‌ندنی كه‌شێكی شۆرشگێرانه له كوردستان بێت. بۆ ڕژیمێك كه عه‌زمی جه‌زم كردبوو تا هه‌ستی شۆڕشگێرانه‌ی خه‌ڵك دامركێنێ و كاری سه‌ركوتی ئینقلاب كه له ده‌ورانی ڕژیمی شاوه ده‌ستی پێكردبوو، به سه‌رئه‌نجام بگه‌یێنێت، كوردستانی شۆڕشگێڕ و پڕ له هه‌ستی و جووڵانه‌وه‌ی سیاسیی، نه‌ده‌توانی ته‌حه‌مول بكات.
به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌ت كۆمۆنیسته‌كانی ڕێكخراو له كۆمه‌ڵه‌دا عه‌زمیان جه‌زم كردبوو كه هه‌تا گه‌یشتن به ئازادی، له به‌رهه‌می خه‌باتێك كه به ده‌ستی توانای خۆیان خۆڵقاندبوویان، دیفاع بكه‌ن. خه‌ڵكی كوردستان ده‌یانویست له‌و ئازادییه دیفاع بكه‌ن كه خۆیان بۆ خۆیانیان ده‌سته‌به‌ر كردبوو. به‌ڵام خۆمه‌ینی و ڕژیمی ئیسلامی بۆ سه‌ركۆتی ئه‌م خه‌باته و كۆژاندنه‌وه‌ی ئاگری شۆرش له هیچ جه‌نایه‌تێك ده‌ریغیان نه‌كرد.