به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له سێ ڕووداوی هاتووچۆ له پارێزگای كرماشان، سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون. هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی گازگرتووی له كرماشان ٦ هاووڵاتی گیاینان له ده‌ست داوه.
له ڕووداوێك كه له ڕێگای نێوان “كه‌نگاوه‌ر- ئه‌سه‌دئاباد” ڕوویدا، ئۆتۆمبێلێكی پژۆ٤٠٥ وه‌رگه‌ڕاوه و منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ گیانی له ده‌ست دا و دوو سه‌رنشینی دیكه‌ی ئه‌و ماشێنه به‌سه‌ختی بریندار بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه و له ٣٠ كیلۆمتری “سه‌رئاو نیلووفه‌ڕ”، ژنێكی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ گیانی له ده‌ست دا و دوو سه‌رنشینی دیكه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه بریندار بوون. له ڕووداوێكی دیكه له كه‌مه‌ربه‌ندی شه‌رقی كرماشان به هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی پژۆ ٤٠٥، شۆفێری ماشینه‌كه گیانی له ده‌ست دا و كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو. به پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، له سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه لانیكه‌م ٦ كه‌س له كرماشان به هۆی گازگرتوویی، گیاینان له ده‌ست داوه كه چواریان ژن و دوو كه‌سیان پیاون.