له شه‌وی ڕابردوووه فرۆكه جه‌نگیه‌كانی ڕژیمی ئه‌سه‌د به‌رده‌وام ئۆستانی “ئیدلیب” و ده‌ورووبه‌ری به چڕی بۆردومان ده‌كه‌ن، له‌و هێرشانه لانیكه‌م ٧ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌وانه سێ منداڵ گیانیان له ده‌ست دا.
له ماوه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی ئه‌رته‌شی سووریه و هاوپه‌یمانه‌كانی، لانیكه‌م ١٤ كه‌سی مه‌ده‌نی له گونده‌كانی “سه‌رجا” و “حه‌سین” گیانیان له ده‌ست داوه كه له نێوانیانه ٧ منداڵ هه‌یه. جێی ئاماژه‌یه كه كونترۆڵی ئۆستانی “ئیدلیب” له ده‌ستی دژبه‌رانی ڕژیمی سووریایه و لانیكه‌م ٣ ملیۆن كه‌س له‌و ئۆستان نیشته‌جێن.