به‌رپرسێكی ئۆرووپایی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: نوێنه‌رانی یه‌كێتی ئۆرووپا “نووسراوه‌ی كۆتایی” ڕێككه‌وتننامه‌ی ناسراو به به‌رجامیان ڕاده‌ستی ده‌سته‌ی نوێنه‌رانی دانووستانكار له هه‌ر دوولا كردووه.
ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه له‌زاری ئه‌و به‌رپرسه ئۆرووپاییه‌وه ڕایگه‌یاند: ئێمه چوار ڕۆژ كارمان له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی ئه‌و پێشنووسه كردووه و ئێستا دانووسته‌كان ته‌واوبوون و نووسراوه‌ی كۆتایی ئاماه‌یه بۆ واژۆكردن. به پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ده‌زگا هه‌واڵنێرییه، ئێستا ته‌نیا وڵامی ئه‌رێ یا نای هه‌ردوو لایه‌نی گفتگۆ ماوه و ده‌سته‌ی نوێنه‌رانی دانووستانكار وییه‌نیان به‌جێهێشتووه.