کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وی كارمه‌ندانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی مازه‌نده‌ران

تجمع کارکنان تامین اجتماعی درشهرهای مختلف

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ كارمه‌‌ندانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی مازه‌نده‌ران، بابۆل و تاران، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر سازمانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی شاره‌كانیان، خوازیاری هاوسانسازی حقووقه‌كانیان بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ خوازیاری هاوسانسازی حقووق له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی علووم پزیشكی بوون. به‌ وته‌ی ناڕازییان حقووقی كارمه‌ندانی علووم پزیشكی به‌ پێی پێشینه‌ی كاری دوو هێنده‌ی كادری ده‌رمانی ته‌ئمیین ئیجتیماعیه‌، هه‌ر  به‌م هۆیه‌وه‌ په‌ره‌ستارانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووقه‌كانیان بوون.